إهداءات منتديات كوردستان | |
| قسم جامعات كوردستان كل ما يخص جامعاتنا و الكليات والمعاهد |
![]() |
| | أدوات الموضوع |
|
#1
| |||||||||
| |||||||||
|
ئاگادارییه‌ك له پرۆژه‌كانی زانكۆلاین و تواناسازییه‌وه خه‌ندان- به‌هۆی داخستنی سێرڤه‌ری زانكۆلاین، پرۆژه‌كانی زانكۆلاین و تواناسازیی بۆ ماوه‌یه‌ك راده‌گیرێت. پرۆژه‌كانی زانكۆلاین و تواناسازیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌ئاگادارییه‌كدا رایگه‌یاند؛ كه سه‌رپه‌رشتیارانی پرۆژه‌كه به‌چاكی ده‌زانن، كه پشوویه‌ك بده‌نه قوتابیان و تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه سێرڤه‌ری زانكۆلاین دابخه‌ن. له‌ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه: "تائێستا پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن له‌ڕێگه‌ی زانكۆلاینه‌وه به‌چاكی به‌ڕێوه‌چووه، زیاتر له پێنج هه‌زار قوتابی و خوێندكار خۆیان له به‌رنامه‌ی زانكۆلاین به‌سه‌ركه‌وتوویی تۆماركردووه و به سه‌دانیش له‌وانه دوافۆرمی پڕكراوه‌یان بۆ وه‌زاره‌ت ناردووه، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌یه". ئاماژه به‌وه‌شدراوه: كێشه‌ی سه‌ره‌كی، كه بووه‌ته مایه‌ی دڵه‌ڕاوكێی خوێندكاران بریتییه له‌وه‌ی، هه‌ندێك له قوتابیان هێشتا خۆیان له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كان و فۆرمه‌كان ئاشنا نه‌كردووه و هه‌ندێكی تریش له‌جیاتی به‌كارهێنانی پیتی عه‌ره‌بی یونیكۆد، پیتی عه‌لیكه‌ی یان ئینگلیزیی بۆ خۆتۆماركردن به‌كارده‌هێنن یان پاسوۆرد و ئیمه‌یلی خۆیان له‌بیرده‌كه‌ن، دیاره هه‌ندێك له‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی كه پێشتر ئه‌زموونیان نه‌بووه، تووشی په‌له‌په‌ل و دڵه‌ڕاوكێ بوون له‌وه‌ی، كه ڕ‌ه‌نگه به پێشكه‌شكردن ڕانه‌گه‌ن. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: كه سه‌رپه‌رشتیارانی پرۆژه‌ی زانكۆلاین به‌چاكی ده‌زانن، كه پشوویه‌ك بده‌نه قوتابیان و تاكۆتایی ئه‌و هه‌فته‌یه سێرڤه‌ری زانكۆلاین دابخه‌ن و قوتابییه‌كان هانبده‌ن، كه له‌و چه‌ند رۆژه‌ی ئاینده‌دا، هه‌وڵده‌ن خۆیان له‌گه‌ڵ رێبه‌ر و رێنمایی و زانیارییه‌كانی زانكۆلاین ئاشناتر بكه‌ن و سه‌یری ماڵپه‌ڕ و ڤیدیۆی یارمه‌تی (Help) بكه‌ن له‌سه‌ر goZanko.info و له رۆژی شه‌ممه‌وه ده‌رگای خۆتۆماركردن و پێشكه‌شكردن سه‌رله‌نوێ بكرێته‌وه. هاوكات ماوه‌ی پێشكه‌شكردنیش به‌هه‌مان شێوه درێژبكرێته‌وه بۆ رۆژی سێشه‌ممه (4ی تشرینی یه‌كه‌م). سه‌رپه‌رشتیارانی پرۆژه‌كه، پێشنیازیشیان كردووه، كه له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی ئاینده‌دا، تاكۆتایی هه‌فته، پێشكه‌شكاران رێنماییه‌كانی پێشكه‌شكردن بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه به وردی بخوێننه‌وه، به‌رله‌وه‌ی ده‌ست به پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه ئه‌لكترۆنییه‌كه بكه‌ن و ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن: 1. بۆ نووسین به زمانی كوردی بۆ داخڵكردنی زانیارییه‌كان تكایه ڕێنووسی یونیكۆد (Unicode) به‌كاربهێنن. 2. پێویسته نووسینی زانیارییه كه‌سییه‌كان كتومت هاوشێوه‌ی ناسنامه‌ی باری شارستانی بێت. 3. پێویسته له‌كاتی دروستكردنی ئیمه‌یڵدا، ره‌چاوی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به پرۆژه‌ی زانكۆلاین بكه‌ن (بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕێنماییه‌كان به شێوازی نووسراو و ڤیدیۆ له‌به‌رده‌ستدایه) روونیشكراوه‌ته‌وه: بڕیاره دواتر فۆڕمی چاپكراو به‌شێوازی كۆن دابه‌شبكرێت. سه‌باره‌ت به پێشكه‌شكارانی به‌رنامه‌ی تواناسازیی مرۆیی هه‌رێم، له‌ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌رنامه‌ی زانكۆلاین و تواناسازیی له‌سه‌ر هه‌مان سێرڤه‌رن و به ڕاگرتنی سێرڤه‌ره‌كه هه‌ردوو پرۆگرام به‌یه‌كه‌وه ده‌وه‌ستن، بۆیه داوای به‌خشین له كاندیده‌كانی تواناسازیی ده‌كه‌ن و هیوادارن پشوویان درێژبێت و له هه‌مان كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی زانكۆلاین، ئه‌وانیش ده‌ست به پێشكه‌شكردنی فۆرمه‌كانیان بكه‌نه‌وه. دیسانه‌وه ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ به‌رنامه‌ی تواناسازیی هه‌تا ڕۆژی هه‌ینی، (7ی تشرینی یه‌كه‌م) درێژده‌كرێته‌وه. ................ز ساعد في نشر والارتقاء بنا عبر مشاركة رأيك في الفيس بوك ((إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَنْ تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ)) الآية 19 من سورة النور شارك معي برايك في مجموعة الاجتماعية اقصاء الطلبة للمشاركة [فقط الأعضاء المسجلين والمفعلين يمكنهم رؤية الوصلات . إضغط هنا للتسجيل] |
| | #2 |
| مشرفة قسم اللغة الانكليزية جوهــــ المنتدى ـــــرة ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
شكرا لك للمعلومات القيمه حنونه تحياتي |
|
| | #3 |
|
عضو يثبت نفسه ![]() | ..دەست خۆش حەنونە گیان بۆ ئەم ئاگەدارییە .. زۆر زۆر سوپاس لەگەڵ رێز و سلاوم |
|
![]() |
| مواقع النشر |
| الكلمات الدليلية |
| اعلان, برنامج, تواناسازي, زانكولاين |
| أدوات الموضوع | |
| |